شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌ره‌نگاری دوژمنكاری توركیا ده‌بنه‌وه‌و خاك و هاوڵاتیانی سوری ده‌پارێزن و لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان راست نیین، توركیا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به ئاژانسی فه‌رمی سووریا سانای راگه‌یاندووه، لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی پارێزگاریكردن له گه‌لی سووریا و مافه‌كانیان، ته‌نیا قسه‌ی كه‌سێكی دووره‌په‌رێزه له واقع.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، "دوای پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌ردوغان بۆ تیرۆر له سووریا و مه‌شقدانیان و چه‌كداركردنیان و ناردیان بۆ كوشتنی خه‌ڵكی سووریا، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی رژێمی توركیا له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه نادرێت، ته‌نیا ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه له واقعه‌وه دووره و باسی ئه‌وه ده‌كات، گوایا گرنگی به پاراستنی ئاسایشی گه‌لی سووریا ده‌دات، له‌كاتێكدا خۆی كه‌سێكی گه‌مژه و بكوژه كه به رێژمه ئیخوانچیی تاوانباره‌كه‌ی و پشتیوانیكردنی تیرۆر و ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه خۆی له خوێنی گه‌لی سووریا نقووم كردووه، كه تا ئێستاش له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌مان هاووڵاتیانمان ده‌كوژن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "لێدوانه‌كانی ئه‌ردوغانی "تاوانبار" و قسه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایا خه‌می پاراستنی گه‌لی سووریا و مافه‌كانییه‌تی و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه به پاساوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر گه‌له ئارامه‌كه‌ی سووریا له باكووری وڵاته‌كه‌مان، له هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه به‌دی ناكرێت، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌سه‌ر هه‌موو په‌تێك سه‌ما ده‌كه‌ن و درووشمی مرۆیی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا خۆیان له هه‌موو كه‌سێك زیاترله له مرۆڤایه‌تییه‌وه دوورن".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، سووریا كه پێشتریش چه‌ندین جار وه‌ڵامی دوژمنكارییه‌كانی توركیای داوه‌ته‌وه و گورزی كوشنده‌ی له بریكاره تیرۆریسته‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ی وه‌شاندووه و شكستی پێ هێناون، به هه‌مان شێوه هه‌موو رێگا و ئامرازه شه‌رعییه‌كان ده‌گرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی دوژمنكاریه سته‌مكارانه‌كه‌ی توركیا ببێته‌وه.