چەندین سودى سەرسوڕهێنەرى تەندروستى چاى سەوز

تەندروستی

16/10/2019‌ 574 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چای سەوز جگە لە ئاو تەندروستی ترین خواردنەوەیە لەسەر ئەم هەسارەیە، دەڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و مادە خۆراکیەکان کە کاریگەریەکی زۆر بەهێزی لەسەر جەستە هەیە.
ئەوانەش وەک باشترکردنی فرمانی مێشک،کێش کەمردنەوە، و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی شێرپەنجە و زۆرێکی دیکە لە سوودی تەندروستی.


لەم لیستەدا هەندێک سوودەکانی دەخەینە ڕوو:


پێکهایتەی بایۆئەکتیڤی تێدایە کە تەندروستی باشتر دەکات
چای سەوز لە تەنیا شلەیەک زیاترە، زۆریک لەو پێکهاتانەی لەناویدایە کە مادەی خۆراکی تێدایە.
چا دەوڵەمەندە بە پۆڵیفێنۆلس کە کاریگەری لابردنی هەڵئاوسانی هەیە و لە دژی شێرپەنجەش دەجەنگێت.
چای سەوز ٪٣٠ پۆلیفێنۆڵسی تێدایە ، و پێکهاتەیەکی تێدایە کە بە EGCG ناسراوە ئەمەش مادەی دژە ئۆکسانی سروشتی تێدایە کە ڕێگە لە خانەکان دەگرێت زیانیان پێبگەیەنرێت .
پێکهاتەکانی ناو چای سەوز فرمانی مێشکک چالاکت دەکەن و زیرەکتر دەکات
چای سەوز تەنیا بەخەبەر ناتهێڵێتەوە بەڵکو زیرەکتریش دەکات.
گرنگترینیان کافاینە ، وەک قاوە کافاینی تێدانیە بەڵام برێ پێویستی تێدایە کە زیان نەگەینێت بە جەستە .
چای سەوز کێش کەم دەکاتەوە.
ئەگەر سەیری پێکهاتەکانی بکەین بۆ ئەوەی بزانین پێکهاتەی کێش دابەزینی تێدایە یان نا. و دەزانین کە چا بەڕاستی وایە و کێش دادەبەزێنێت.
ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە مێتابۆلیزمی لەش زیاد دەکات و دەبێتە هۆی زیاتر چالاکردنی جەستە بۆ کێش دابەزاندن.
مادەی دژە ئۆکسان لە چای سەوزدا مەترسی هەندێک جۆری شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
چای سەوز بە مادەی بەسودی دژە ئۆکسان دەوڵەمەندە کە مادە شێرپەنجەیەکان لەناو دەبات وەک جۆرەکانی:
شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی پرۆستات،و شێرپەنجەی کۆڵۆن.
سەرچاوە: www.healthline.com
وەرگێڕآن: ڕەوەند ئیسماعیل