تواناكانی سوپاى توركیا به‌ ژماره‌

جیهان

18/10/2019‌ 2801 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
له‌م دواییانه‌دا چاوه‌كان چونه‌ سه‌ر باكورى سوریا، كاتێك سوپاى توركیا هێرشێكى سه‌ربازى فراوانى ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستى دروستكردنى ناوچه‌یه‌كى ئارام له‌ ژێر ناوى "كانى ئاشتى"، سوپاى توركیا ئێستا نۆیه‌م سوپاى جیهانه‌ له‌ پۆلێنى ساڵى 2019 دا به‌ گوێره‌ى (جى ئێف پی).

سوپاى توركیا بودجه‌ى ساڵانه‌ى ده‌گاته‌ 8.6 ملیار دۆلار، و زیاتر له‌ 3000 هه‌زار زرێپۆش و زیاتر له‌ 1000 فرۆكه‌ و نزیكه‌ى 200 پارچه‌ى ده‌ریایى هه‌یه‌.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش خاوه‌نى 380 هه‌زار سه‌ربازه‌ به‌ ژماره‌ى یه‌ده‌گه‌كانه‌وه‌، و زیاتر له‌ 35 ملیۆن كه‌س ئاماده‌ن بۆ خزمه‌تى سه‌ربازى له‌ كاتى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ و ململانێدا.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش زانیاریه‌كانى (جى ئێف پى) پسپۆر له‌ كاروبارى سه‌ربازیدا ده‌رى ده‌خات توركیا زیاتر له‌ 200 فڕۆكه‌ى شه‌ڕ كه‌ر و نزیكه‌ى 500 هه‌لیكۆپته‌ر و 12 ژێر ئاوى هه‌یه‌.


حلمى ره‌سوڵ ره‌زا