شارپرێس: یاسین نادر
ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکە لەسنوری گوندەکانی نەوڕۆڵی سەربەناحیەی سیروان گەنجێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه پیشه‌ی خوێندكاربوه گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پاریزگای هەڵەبجە رایگه‌یاند، ڕایگەیاند، ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە هه‌وره بروسكه له دوو گه‌نجی داوه و به‌هۆیه‌وه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وی دیكه‌یان برینداربووه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و گه‌نجه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و پیشه‌ی خوێندكاربووه و ئه‌و گه‌نجه‌شی برینداربووه ته‌مه‌ن 19 ساڵ بووه.
رونیشیكرده‌وه، ئەو دوو کەسە کە هەورەبروسکە لێیداون، خزم و پورزای یەکترن وبرینداری ڕووداوکە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەیە و تەرمی گەنجە گیانلەدەستداوەکەش بۆ پزیشکی دادی هەڵەبجە گوازراوەته‌وە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پولیسی سیروانیان بۆ ڕێکخراوه.