توركیا داوای كشانەوەی شەرڤانان لەسەرێ‌ كانی دەكات

کوردستان

20/10/2019‌ 1321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری توركیا بەردەوامی هێرشەكانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە هێشتا شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات قەسەدە لەناوچەكانی سەرێ‌ كانی نەكشاونەتەوە.

وەزارەتی بەرگری توركیا لەمیانی بەیاننامەیەك رایگەیاندووە، بۆیە پابەندی ئاگربەست نابن، چونكە هێشتا هێزەكانی قەسەدە لەو ناوچانە نەكشاونەتەوە، كە بۆیان دیاریكراوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، دەبێت شەرڤانانی قەسەدە لەو ناوچانە بكشێنەوە، كە بەپێی رێككەوتنی ئەمریكاو توركیا دیاریكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەسێ‌ رۆژی رابردوو، توركیاو ئەمریكا رێككەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست لەناوچەكانی سەرێ‌ كانی‌و گرێ سپی لەرۆژئاوای كوردستان.

لەگەڵ ئەوەی توركیا لەگەڵ ئەمریكا گەیشتە رێككەوتن، بەڵام لەماوەی سێ‌ رۆژی رابردوو سوپای ئەو وڵاتە لەهێرشەكانی بەردەوام بووەو بەو هۆیەشەوە رەخنەی زۆری لێگیراوە.

هـ ـ ح