كورد چی چاوەڕوانییەكی لەكۆبوونەوەكەی پۆتین‌و ئەردۆغان هەیە؟

کوردستان

22/10/2019‌ 1722 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكە لەگۆڤاری (كۆمیرسانت) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی ئایندەی پرۆسەی كانی ئاشتی لەباكووری سوریا، لە ژێر رۆشنایی دیداری هەردوو سەرۆكی روسیا و توركیا لە سوچی.

بەپێی راپۆرتەكە، كۆبوونەوەی سوچی لە نێوان پۆتین و ئەردۆغان پرۆسەی سەربازی توركیا لە باكووری سوریا دیاریدەكات بەوەی لە چ چوارچێوەیەكەدا دەمێنێتەوە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، گفتوگۆكان بەهۆی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكاوەیە لە سوریا و پێش چەند كاتژمێرێكە لە كۆتایی هاتنی ئەو كاتەی ئەنقەرە دیاری كردووە بۆ كشانەوەی هێزەكانی كورد لەسەر سنوری توركیا.

دوای گفتوگۆكانی ئەمەریكا و توركیا لە ئەنقەرە، ئەوە راگەیەنرا پرۆسەی سەربازی (كانی ئاشتی) بۆ ماوەی 120 كاتژمێر ڕادەگیرێت.

لەو ماوەیەدا، پێویستە هێزە كوردییەكان ناوچەكانی سنووری توركیا و سوریا چۆڵ بكەن لە نێوان تەل ئەبیەزەوە تا سەرێكانی.

مۆسكۆ، ماوەی دوو ساڵە هەوڵی ئەوە دەدات كوردەكان رازی بكات ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان بگەڕێننەوە بۆ ژێر دەستی حكومەتی سوریا، بەوەی تەنیا رێگایە بۆ پاراستنیان لە دەست توركیا. 

كاتی خۆی قسە لەسەر پرۆسەی سەربازی بوو لە عفرین لەسەرەتاكانی ساڵی 2018، بەڵام كوردەكان گوێیان لە مۆسكۆ نەگرت، پاشان چەندین هەوڵ درا بۆ ئەوەی گفتوگۆی نێوان كوردو دیمەشق دەست پێ بكات، كەچی هەردوولا نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك.

دوای ئەوەی كشانەوە و بەجێهێشتنی باكوری سوریا لەلایەن ئەمریكاوە چووە بواری جێبەجیكردن، دانوستانەكان چڕ بوونەوە.

لەو بارەیەوە، نووسەرو رۆژنامەنوس (ئالان حەسەن) دەربارەی بۆچونی دانیشتوانی كوردی ژێر دەسەلاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات قسەی كردوە بەوەی متمانەیان نیە و دلنیا نین لە دانوستانەكانی نێوان كوردو دیمەشق و ترسێكی زۆریان هەیە، بۆ نمونە، ئایندەی گروپە چەكدارەكانی كورد و ئەو گەنجانەی خزمەتی سەربازی دەیانگرێتەوە دەگاتە كوێ؟ زۆربەیان دژایەتی خۆیان بۆ رژێمی ئەسەد راگەیاندوە، ئەی چارەنوسیان چی دەبێت؟ ئەمە و جگە لە ژمارەیەك پرسی تر.. نوسەری ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە دانیشتوانە سادەكان و سەركردەكانی ئیدارەی خۆسەریش چاوەڕوانی كۆتایی دیداری پۆتین و ئەردۆغان و بڕیاری ئەنقەرە دەكەن لەدوای 120 كاتژمێر، هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كردوە كوردەكان درێژە بە دانوستانەكانیان دەدەن لەگەڵ ئەمریكا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا