هۆشداری بە بەكارهێنەرانی ئەندرۆید لەئەپێك دەدرێت

هەمەڕەنگ

07/11/2019‌ 297 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توژەرەوان لە پەرەپێدەرانی   Symantec ئاگاداری دەدەن دەربارەی ئەپێكی مۆبایل، كە ناوی Xhelper ، كە تەنیا لە ٦مانگدا تووشی ٤٥ هەزار مۆبایلی زیرەك بووە و بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە.

بەكارهێنەرانی ئەندرۆید ئاگاداركرانەوە ئەپێك پەیدا بووە، كە دوای سرینەوەی جارێكی دیكە بۆخۆی دادەبەزێتەوە سەر ئامێرەكان.

توێژەوەانی  Symantec هۆشداری دەدەن، كەس نازانێت ئەو ئەپە لەكوێوە هاتووە و جۆن كار لە مۆبایلە زیرەكەكان دەكات.

پەرەپێدەرانی ئەم توێژینەوەیە ینگ تیی تۆمی دۆنگ نوسیویانە، كە ئەو ساپمڵانەی لێمانكۆڵیوەتەوە لە گۆگڵ پلەی ستۆرەوە نەبووەوXhelper   داونلۆد كراوە لە سەرچاوەی نادیارەوە بووە.

هەركە ئەپەكە دابزێنرا لەسەر مۆبایلە زیرەكەكە ئەوا لەگەڵ خۆیدا چەندین ئەپی دیكەی خراپ دادەبەزینێت و ئامێرەكە تێك دەدەن.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل