لەحەشارگەیەكی ئەتۆمی شارە مێروولەیەكی زەبەلاحی خۆخۆر دەدۆزرێتەوە

جیهان

08/11/2019‌ 3458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناكان لەحەشارگەیەكی ئەتۆمی بەجێهێڵراوی سۆڤێتی لە پۆڵەندا،  شارە مێروولەیەكیان دۆزیوەتەوە، كە نزیكەی ملیۆنێك مێروولەی تێدایە بەجۆرێك مێرووەكان جەستەی جۆرەكانی خۆیان دەخۆن تا لەژیاندا بمێننەوە .

تیمێكی لێكۆڵینەوە ئەو شارە مێروولەیان لەناو دیواری كۆگایەكی ناوەكیدا دۆزیوەتەوە، كە چەندین ساڵە لەژێر زەویدا دەژین .

ئێستا زاناكانی مۆزەخانە و پەیمانگای ئاژەڵناسی لە ئەكادیمیای زانستە پۆلەندییەكان لە وارشۆ دەڵێت: ئەو مێرووانە پەنایان بردووەتە بەر خواردنی مێرووە مردووەكانی جۆری خۆیان.


هەموو ساڵێك ژمارەیەكی زۆری مێرووەكانی سەرەوە لە ستوونێكی هەواكێشی حەشارگەكە دەكەونە خوارەوەی بەوەش ژمارەی شارە مێرووەكان زیاد دەكەن، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە، كە ئەو مێرووانە بێ رووناكی و خواردن و بێ بوونی هیچ هۆكارێكی زیادبوون پەرەیان سەندووە.

ئامادەكارانی لێكۆڵینەوەكە دەڵێن: لێرەوە دەردەكەوێت، كە شارە مێرووەكە بەهۆی خواردنی ژمارەیەكی زۆری مێرووی مردووەوە رزگاریان بووە و گەشەیان كردووە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی