یاری ژێردەریاییە ئەتۆمییەكان.. 6 وڵات قۆرخیان كردووە و وڵاتانی تریش لەهەوڵدان

جیهان

08/11/2019‌ 1326 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
تەنیا شەش دەوڵەت لە جیهاندا هێزە دەریاییەكەیان ژێردەریایی هەیە، كە بە وزەی ئەتۆم كار دەكات، تا ئێستا و دوای تێپەڕبوونی سی ساڵ بارودۆخەكە هەر وەك خۆیەتی.

بەڵام  پێدەچێت چەند دەوڵەتێكی دیكەش هەوڵێ بەدەستهێنانی ئەو ژێردەریاییە ئەتۆمییانە بدەن، لە نێوانیاندا دەوڵەتی ئێران.

ئەمەریكا پێشەنگە لەو بوارەدا، كە هێزە دەریاییەكانی ئەمەریكا لە ساڵی ١٩٥٥ وە دەستی كردووە بە كاركردن لەسەر ئەو ژێردەریاییانەی، كە بە وزەی ئەتۆم ئیش دەكەن، ئەمەش بەشێوەیەكی گشتی گۆڕانی بەسەر رێساكانی جەنگی دەریاییدا هێنا، چونكە ئەو ژێردەریاییانەی بەوزەی ئەتۆم كاردەكەن خێراترن و لەكاتی ئەركەكانیاندا پێویست ناكات بێتە سەرووی دەریا و دەتوانێت لە كارەكەی بەردەوام بێت .

لەسەردەمی ژێردەریاییە ناوەكییەكاندا ژمارەیەكی زۆر كەم لە هێزە دەریاییەكان لە جیهاندا توانیویانە جێپێی ئەمەیركا هەڵبگرن، كە ئەوانیش روسیا و بەریتانیا و فەرەنسا چینن، كە ژێردەریایی تایبەت خۆیان دروستكردوون، هەروەها هیندستانیش كە لە كۆتایی هەشتاكانەوە هاتە ریزی ئەو دەوڵەتانەوە ئەویش لەڕێگای خواستنی ژێردەریاییەكی رووسییەوە.

لەو كاتەوە تا ئێستا تەنیا هەر ئەو شەش دەوڵەتەن، كە ئیش بە ژێردەریاییە ئەتۆمییەكان دەكەن.

بەپێی راپۆرتێكی پێگەی ئەلیكترۆنی (فۆربس) ئەمەریكا ٧٠ ژێردەریایی ئەتۆمی هەیە، روسیا ٤١ دانە و لە نێوانیشیاندا ژێردەریایی لۆشاریك، كە ئاگری تێبەربوو، بووە هۆی كوژرانی ١٤ كەس لە تیمی ژێردەریاییەكە، هەروەها چین ١٩ ژێردەریایی و بەریتانیا ١٠ ژێردەریایی و فەرەنساش ٩ دانە و هیندستانیش تەنیا ٣ دانە ژێردەریایی ئەتۆمی هەیە.

هەروەها لە میانەی جەنگی سارددا چەند دەوڵەتێكی دیكەش ویستیان لاسایی ئەمەریكا بكەنەوە و ژێردەریایی ئەتۆمی دروست بكەن، بەڵام نەیانتوانی هەروەك راپۆرتەكە ئاماژەشی بەوەداوە، كە ژمارەیەكی كەمی خەڵك دەزانن هەر یەكە لە سوید و ئیتاڵیا لە شەستەكانی سەدەی رابردوودا پرۆگرامی ئەو ژێردەرییانەیان هەبووە كە وزەی ئەتۆم ئیش دەكەن.

ڕاپۆرتەكە پێی وایە، كە هەر یەكە لە بەرازیل و كۆریایی باشور نزیكترین دوو دەوڵەتن لە بەدەستهێنانی ئەو جۆرە لە ژێردەریایی.

هەروەها راپۆرتەكە دەڵێت: پرۆگرامی ژێردەریایی ئەتۆمی لە بەرازیل لە دیزاینكردنیدا فەرەنسا هاوكاری كردووە، ئەویش بە بەكارهێنانی كورەی ئەتۆمی ناوخۆیی، یەكەم ژێردەریایی بە ناوی ئەلڤارۆ ئەلبێرتۆ لە ساڵی ٢٠١٨دروستكرا، بڕیاریشە بە هاتنی ٢٠٢٩ بەتەواوی ئامادە بێت بێتە ناو كەشتیگەلی دەریایی بەرزایلەوە.

هەرچی بەرنامەی ژێردەریایی ئەتۆمی لە كۆریای باشوورە  تاو ١٠ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، هیچ شتێكی لەبارەوە ئاشكرا نەكرا.

راپۆرتەكە پێی وایە، كە دروستكردنی ژێردەریای لەلایەن كۆریای باشورەوە شتێكی دورو ومەحاڵ نییە، بەوپێیەی كۆریا تۆمارێكی دەریایی پێشكەوتووی پاڵپشت بە تەكنۆلۆجیای رەسەن هەیە، ئەویش بە پێچەوانەی توركیاوە، كە بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە تەكنۆلۆژیای ئەڵمانی دەبەستێ.

راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە توركیا بە لە مانگی سێپەتەمبەری ساڵی ٢٠١٨ بەكرداری ژێردەریایی نا ناوەكی تایبەت بە خۆی بەناوی Dosan ahn Ghangho   ئاشكراكرد، كە یەكەم ژێردەریاییە دەتوانێت بەشێوەی ستوونی مووشەكی كرووز بتەقێنێت .

هەرچی ئێرانە نەیشاردووەتەوە، كە دەیەوێت بێتە ناو ئەو بوارەدا بەشێوەیەك لە ساڵی ٢٠١٨ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكی ئاگاداركردەوە، كە دەیەوێت لە ئایندەدە هێزێكی دەریایی ناوەكی دابمەزرێنێت .

نووسەر پێیوایە لەگەڵ ئەوەی ئێران ژمارەیەك ژێردەریایی گەورەی لەناوخۆدا دروستكردووە، بەڵام بەراورد بە كۆمەڵێك وڵاتی تر، كە ئەو جۆرە ژێردەریاییانەیان نییە هێشتا ئێران زۆر دوورە لەوەی دەستی بەو تەكنەلۆژیایە بگات، هەروەك وتوویەتی: قورسە پێشبینی ئەوە بكرێت لەئایندەیەكی نزیكدا ژێردەریاییە ئێرانییەكان بە وزەی ناوەكی كار بكەن .

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی