شارپرێس:
بەهۆى رێگریکردن لە کاروانی
سەربازانى تورکیا لە شارى دێرکى رۆژئاواى کوردستان لەلایەن ژمارهیهك هاووڵاتی ناوچەکەوە
گەنجێک گیانى لەدەستدا.
لەم گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت
کە گەنجێک خۆى بە ئۆتۆمبێلکى سەربازانى تورکیاوە هەڵدەواسێت،دواتر ئۆتۆمبێلەکە
خێراییەکەى زیاد دەکات و گەنجەکەش خۆى فڕێدەداتە خوارەوە لەوکاتەدا گیان
لەدەستدەدات.
ئەو گەنجە ناوى "سهرخۆبوون بهنگین" بووەو وهك ناڕهزایهتییهك له دژی
هاتنی ئهو هێزانه بۆ ناوچهكه، له نزیك گوند درنه ئاغا له ناوچهكه گركێلهگێ
چووەتە بەردەم ئۆتۆمبێلەکانى سەربازانى تورکیا.
ئەو گەنجە لە کاتى خۆ
فڕێدانى دەکەوێتە ژێر تایەى ئۆتۆمبێلەکەو دەیشێلێت بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
س.هـ