شەڕی قورس لەنێوان سوپای توركیاو سوریا روویدا

جیهان

09/11/2019‌ 4634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەڕی قورس لەنێوان سوپای توركیاو سوریا روویدا، كە چەكی قورس لەشەڕەكە بەكارهێنرا.

بەپێی سەرچاوەكان، شەڕەكە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەگوندی "أم شعیفە" لەنزیك كۆبانی لەرۆژئاوای كوردستان روویداوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان سوپای توركیاو چەكدارەكانی هێرشیان كردووەتە سەر هەردوو گوندی "صغیر و أم شعیفە" لەبەرانبەردا سوپای سوریا وەڵامیان داونەتەوەو پێكدادانی قورس روویداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای توركیاو چەكدارەكانی ماوەیەكە دەستیان بەئۆپەراسیۆن بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە.

هـ ـ ح
\