سوودەكانی سەوزایی و ڕووەك لەماڵدا

جیهان

12/11/2019‌ 416 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ جەخت لەوە دەكاتەوە، كە ماڵەكانمان پڕ بكەین لە ڕووەك و سەوزایی, چونكە بوونی سەوزایی دەبێتە هۆی پاككردنەوەی هەوا.

مایكڵ وارینگ مامۆستای ئەندازیاریی بیناسازی و ژینگەیی لە زانكۆی درێكسل لە فیلادلفیا دەڵێت: لە هەر مەترێكی چوارگرشە لە ماڵێكدا پێویستە ١٠ ڕووەك هەبێت بۆ ئەوەی كەش و هەوای ئەو ماڵە پاك ببێتەوە.

ژینگەی شوێنی قەرەباڵغ، كە لە سوتەمەنی و دوكەڵی خنكێنەر پێكدێت هۆكارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان و لاوازبوونی چاو و ژەهراوی بوون. 

بە بوونی چەند جۆرێكی جیاوازی ڕووەك لە ماڵدا سییەكان لەم دوكەڵانە پاك دەبنەوە و بوونی ڕووەك وەك بوونی ئامێرێكی پاڵاوتنی هەوا وایە لە ماڵدا

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ