ئەمریکا تاوانى جەنگ لەلایەن تورکیاوە پشتڕاستدەکاتەوە

کوردستان

13/11/2019‌ 2382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاکانى ئەمریکا لەزارى بەرپرسێکى ئەمریکاوە ئەنجامدانى تاوانى جەنگ لەلایەن تورکیاوە دژ بە کوردەکانى سوریا پشتڕاست دەکاتەوە.


بەپێى راپۆرتێکى هەردوو رۆژنامه‌ی واشنتنۆپۆست و وۆڵ ستریت ژۆرنالی ئه‌مریكی کە لە زارى بەرپرسانى ئەمریکاوە ئاشکریانکردوە، سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکان تاوانی جەنگیان دژ بە هاوڵاتیانى سڤیل لە رۆژئاواى کوردستان ئەنجام داوە.


رۆژنامەى ۆل ستریت ئاشکرای کردوە، سوپاى ئەمریکا له‌رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ دیمه‌نی پیشێلکارییەکانیان دژ بە هاوڵاتیانى سڤیل بینیووە.


هەروەها ئاماژە بەوەشکردوە، به‌رپرسانی ئه‌مریكا  زانیارى زۆریان لەسەر ئەو پێشێلکاریانەى تورکیا کۆکردوەتەوەو پێشکەشى کۆنگریسى دەکەن، جەختیش کراوەتەوە، کە گرته‌ی ڤیدیۆیان هەیە به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێندراویان تێدایە له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له‌لایه‌ن تورکیاو گروپە چەکدارەکانى.
س.هـ