شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بیر لەگەڕانەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەكاتەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی ئیتالیا، ماوریسیۆ ساری ئیتالیو راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس هۆكارە بۆ ئەوەی رۆناڵدۆ بیر لەگەڕانەوە بۆ ریاڵ مەدرید بكاتەوە.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، رۆناڵدۆ بەساری نیگەرانە، ئەوەش بەهۆی ئەو كێشانەی لەگەڵ ئەو راهێنەرە هەیەتیو دەیەوێت بەرۆشتن لەیۆڤانتۆس چارەسەری كێشەكەی بكات.
رۆناڵدۆ ماوەیەكە كێشەی لەگەڵ ساری هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەیارییەكان دادەنیشێنرێت، ئەوەش بووەتە رۆژڤی میدیاكان.
هـ ـ ح