شارپرێس:
دوو یانەی ئەرجەنتینی هەوڵی دەستخستنی تواناكانی لویس سوارێزی ئۆرۆگواییو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەدەن.
بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بەهۆی هەڵچوونی تەمەنی، چوونی سوارێز لەیانەی بەرشەلۆنە یەكلابووەتەوە.
هەر بەپێی رۆژنامەكە، دوو یانەی ئەرجەنتینی لەوانە بۆكۆ جۆنیۆرزو سان لورینزۆی ئەرجەنتینی دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر هاوڕێیەكی نزیكی سوارێز ئەوەی راگەیاندبوو، كە ئەو یاریزانە دوای بەرشەلۆنە روو لەئەمریكا دەكاتو یاری بۆ یانەیەكی ئەو وڵاتە دەكات.
هـ ـ ح