كاتی دەرچوون‌و نرخەكەی‌و تایبەتمەندیەكانی پلەیستەیشن پێنج ئاشكراكرا

هەمەڕەنگ

02/12/2019‌ 672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سۆنی ئاماژە بەوە دەدات، كە پلەیستەیشن پێنج بەخێراترین كۆنسۆڵ ناودەبرێت.

كاتی دەرچوونی
سۆنی دەریخست، كە پلەیستەیشن ٥  لە سەری ساڵی ٢٠٢٠ دا دەردەچێت.

هەرچۆنێك بێت، دەنگۆكان دەڵێن، كە سۆنی دەكرێت لە ٤ی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاویبكاتەوە.

نرخەكەی
لە تازەترین دەنگۆكاندا دەڵێن: پلەیستەیشن پێنج دەكرێت تێچووەكەی زیاتر ١٠٠ پاوەندبێت، لەنرخی پلەیستەشن ٤، كە یەكەم جار دەرچوو و نرخەكەی ٣٤٠ پاوەند بوو.

ئەو شتانەی، كە لە ئامێرەكەدا زیاد كراوە:
لە بابەتێكدا بەرێوەبەری كۆمپانیای سۆنی باسی لە كۆنتڕۆڵەری ئامێركە كردو وتی: بەكارهێنەر دەتوانت ئەزموونێكی زۆر جیاواز بكات لە بەكارهێانی شەفتەكانی L2/R2   كاتێك كەسەكە ئەزموونی تەقەكردن تاقی بكاتەوە ئەوا لەكاتی پەنجە داگرتن لەسەر L2 ئەوا وەك دەمانچەی ڕاستەقینەی لێدێت و بە ئەستەم تەقە دەكرێت، لەهەمان كاتدا دەنگی ناو یاریەكەش لەنێو سپیكەری كۆنتۆرلەكەوە دێت و ئەزوونێكی نوێ بە یاریكەرە دەبەخشێت.

هاوكات وێنەی كۆنترۆڵەر و پلەیستەشن ٥ لە ویبسایتی  Reddit  بڵاوكرایەوە و زۆر سەرنجڕاكێس دەرناكەون.

ڕەخنەگران دەڵێن، كە ئەم كۆنسۆڵە نوێیە زۆر قەبارەی گەورەیەو بۆشایی زۆرتری دەوێت بۆ ساردبوونەوە.

كۆنتڕۆلەرەكە شاشەیەكی لەمسی پێوەیە لەسەرەوەی ئەم دەنگۆیە لە زۆر شوێن باس كراوە كە دەكرێت ڕاست بێت، بەڵام دزە پێكردنی ئەو وێنانە دەكرێت بلێین چەند بە ئاسانی فۆتۆشۆپ ئەمە دروست دەكات.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل