شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه سه‌رۆك كۆمار هیچ ناوێكی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ده‌ست گه‌یشتبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كه قسه‌ی بۆ میدیای ڕوسی كردووه ڕه‌تیكرده‌وه، سه‌رۆك كۆمار هیچ ناوێكی به‌ده‌ست گه‌یشتبێت بۆئه‌وه‌ی وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ڕابسپێردرێت.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ناوی هیچ كاندیدێك به‌ده‌ست سه‌رۆك كۆمار نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ندێك میدیای عێراق ناوی چه‌ند كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه، كه وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوه‌كانیان به‌ده‌ست سه‌رۆك كۆمار گه‌یشتبێت.
ڕ. ج