بیرۆكە هەڵەكانی سەر بەرزی پەستانی خوێن

تەندروستی

03/12/2019‌ 813 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەموو ساڵێك نەخۆشییەكانی دڵ  زیاتر لە نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان لەجیهاندا و زۆربەی ئەنجامەكان بەهۆی جەڵدەی دڵەوەیە.

پزیشكێكی پسپۆر مارس گلینڤ دەڵێت: تاچەند خەڵك خۆیان لەسەر ژیانێكی تەندروست ڕابێنن و دەرمان بخۆن بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی جەڵدەی دڵ ئەوا گیان لەدەستانیان كەم دەبێتەوە.

بەڵام هێشتا زانیارییە ئەفسانەییە ناڕاستەكان لەسەر نەخۆشییەكانی دڵ زۆر باوەوە خەڵك باوەڕیان پێدەكات.

لێرەدا چەند زانیاریەكی ئەفسانەیی دەخەینە ڕوو لەسەر نەخۆشیەكانی دڵ:

تەنیا بەشێوەیەك نەخۆشی دڵ تووش دەبێت ئەگەر لە خێزانەكەتاندا هەبووبێت، بۆماوەیی هەندێك كات ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لەخۆشییەكانی كۆرۆنەری.

هەرچۆنێك بێت، ٪٩٠ نەخوشییەكانی دڵ بەهۆی هەڵبژاردەی شێوازی ژیانی زیان بەخشەوە هەیە، وەك خراپی سیستەمی خۆراكی، جگەرە كێشان، مەشقكردنی كەم یاخود هەر نەكردنی.

ئەم هەڵبژاردنە زیانبەخشانە دەتوانن كۆریسترۆڵ و چەورییە خراپەكانی ناو خوێن بەرز بكەنەوە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیش دەتوانێت نەخۆشی شەكرەی جۆری ٢ گەشە پێبدات، كە ئەمانە مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكەن.

تەنیا لەڕێگەی پارێزیەوە دەتوانیت ڕێگەی بەرزی كۆریسترۆڵی LDL كەم بكەیتەوە:
ئەگەر ڕێگەی LDL بەرزبوو ئەوادەبێت دەرمانی دابەزاندنی كۆریسترۆڵ وەربگرتیت، چونكە جگەر نزیكەی ٪٧٥ كۆریسترۆڵی لەش پێك دەهێنێت و پارێزی تەنیا ٪٢٥ پێك دەهێنێت.

دكتۆر گیلیۆڤ وتیشی: دەكرێت كۆرسیترۆڵەكە تۆزێك كەم ببێتەوە بەهۆی پارێزیەوە، بەڵام دەرمان خواردن گرنگە بۆت ئەگەر كۆریسترۆڵەكەت زۆر بەرز بوو.

ئەگەر پەستانی خوێنت بەرز بوو، ئەوا دەتوانیت هەستی پێ بكەیت:

بەرزی فشاری خۆێن بە (مردنی هێواش) ناسراوە. 

بەرزی فشاری خوێن بەوە ناسراوە كە نیشانەی نییە هەتا دەبێتە جەڵدەی دڵ و جەڵدەی دەماخ. تەنیا بەیەك شێوە دەتوانیت دركی پێبكەیت ئەگەر ئامێری تایبەت بەخۆی تاقین نەكەیتەوە.

چەوریەكان خراپن بۆ دڵ
چوار جۆر لە خواردنەكەماندا بوونیان هەیە و هەموویان خراپ نین بۆمان.

چەوریە دەستكردەكان خراپترینن.
چەوری خراپەكان لەزۆربەی ئیشە هەویریەكان و خواردنە لەقتوودراوەكاندا بوونیان هەیە. ئەمانە  ڕێژەی كۆریسترۆڵی   LDL تیایاندا بەرزە. كەوایە چەوریە تێرەكان، كە لە بەرهەمە ئاژەڵیەكانوە دێن وەك گۆشتی سوور و كەرەوە ناتەندروستن.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل