كۆنگرە یەكێتی دابەشی دوو بەرە كردووە

کوردستان

03/12/2019‌ 4230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەستی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی، ئەو حیزبەی بەتەواوی دابەشی دوو بەرە كردووە، ئەوەش كێشەی دروست كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، بەرەیەك لەیەكێتی نیشتمانی لەگەڵ ئەوەن كۆنگرەی چوارەم لەو وادەیەی خۆی، كە دیاریكراوە، یان چەند رۆژێك بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان دوابخرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەبەرانبەر ئەوەدا بەرەیەكی تر هەیە، كە لەگەڵ ئەوە نین كۆنگرە لەم كاتە ببەسرێت‌و بۆ ماوەیەكی نادیار دوابخرێت، بۆ ئەوەش چەند بیانوویەكیان هەیە.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی حەوتی ئەم مانگەی دیاریكردووە بۆ بەستنی كۆنگرە، كە تائێستا روون نییە لەو وادەیە كۆنگرە دەكرێت یان دوادەخرێت، بۆ ئەوەش گفتوگۆكان بەردەوامی هەیە.

هـ ـ ح