شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه، بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكراوه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌رله‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستانی له ڕه‌شنووسی بودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق په‌سه‌ندكردووه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی ڕۆژانه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، كه داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق.
ڕ . ج