زاڵاتان وێستگەی داهاتووی یاریكردنی ئاشكرادەكات

وەرزش

05/12/2019‌ 291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاڵاتان ئیبراهیمۆفیچی سویدی وێستگەی داهاتووی بۆ یاریكردن دیاریكرد، كە لەوڵاتی ئیتالیا دەبێت.

ئیبراهیمۆفیچ، كە ئێستا تەمەنی 38 ساڵەو باسی لەوە كردووە، كە دەگەڕێتەوە یانەی ئەسی میلانی ئیتالی، دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی ئەمریكی.

هاوكات سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە نوێنەری ئیدارەی میلان لەگەڵ مینو رایولا كۆبووەتەوەو باسیان لەئەنجامدانی گرێبەستەكە كردووە.

ماوەی رابردوو ئیبراهیمۆفیچ كۆتایی بەیاریكردن لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس هێناو رایگەیاند، لەو ئەوروپا بەردەوام دەبێت لەیاریكردن.

هـ ـ ح