بەهۆی كوردو روسیاوە.. توركیا و دەستپێكردنی ململانێیەكی نوێ لەگەڵ ناتۆ

ڕاپۆرت

05/12/2019‌ 1876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی بڵاكرد,,mتەوە، دەربارەی وەستانەوەی ئەنقەرە لە بەرانبەر پلانێكی ناتۆ بۆ پاراستنی وڵاتانی بەڵتیق و پۆلەندا لەمەترسی روسیا و پێشبینی ئەوەی ئەردۆغان بەم كارتەوە بازرگانی بكات.

بەپێی راپۆرتەكە توركیا پلانی ناتۆی رەتكردووەتەوە بۆ پاراستنی وڵاتانی بەڵتیق و پۆلەندا (لەحاڵەتی هێرشی روسیا بۆ سەریان)، لەم بارەیەوە رۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی هاوپەیمانییەتییەكەوە گواستویەتییەوە، كە دەسەڵاتدارانی توركیا وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپایان وەك بارمتە هێشتووەتەوەو رەزامەند نییە لەسەر ئەو پلانە سەربازییەو تەنانەت هیچ سازشێكیشی لەسەر ناكات.

بەگوێرەی یەكێك لە سەرچاوەكان، ئەنقەرە مەرجێكی زۆر قورسی لەبەرانبەر ناتۆدا داناوە، ئەویش بریتییە لە پۆلێنكردنی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد لە باكووری سوریا وەك ریكخراوێكی تیرۆریستی، لێرەدا پێویستە ئەوە بهێنینەوە یاد، كە یەكینەكانی پاراستنی گەل لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانی لێدەكرێت، سەرچاوەیەكی تریش ئەم رەفتارەی توركیای بەبابەتێكی وێرانكەر بۆ هاوپەیمانییەتییەكە داوەتە قەڵەم.

ئاشكرایە ئامانجی سەرەكی ئەنقەرە لە دروست كردنی ناوچەی ئارام بە درێژایی سنورەكەی لە باكووری سوریا بۆ دژایەتی كردنی كوردەكانە.

لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەری توێژینەوەكان لە مونتەدای فالدای و سەرنووسەری گۆڤاری (روسیا لە سیاسەتی جیهانیدا) (فیدۆر لۆكیانۆف) دەڵێت: ناتۆ رەخنە لە پلانەكانی توركیا دەگرێت و هەرەشەی سەپاندنی سزای بەسەردا دەكات، لەبەرانبەردا ئەم بەرهەڵستكاریانەی هاوپەیمانەكان، توركیا بڕیاری داوە هەموو رێكارێكی بەردەست بەكاربهێنێ.

نیگەرانییەكان دەربارەی پلانەكانی ناتۆ بۆ پاراستنی وڵاتانی بەڵتیق و پۆلەندا لە بەرانبەر مەترسی روسیا، لەم بارەیەوە پێشتر وەك ئامرازێك بووە، هەروەها لۆكیانۆف تێبینی ئەوەی كردووە، ئەنقەرە زۆر گرنگی نادات بەوەی وڵاتەكانی تر هەستی پێدەكەن، بەتایبەتی ولاتە بچووكەكان، لە هەمان كاتدا توركیا هیچ هەڕەشەیەك لە ئاراستەی روسیاوە نابینێت.

لەهەمان كاتدا لۆكیانۆف پێی وایە چاوەڕوانی هیچ كاردانەوەیەكی خراپ ناكرێت لەلایەن وڵاتانی ناتۆوە، ئەوان گلەیی لە توركیا دەكەن بە دابڕانی لەمە، و پابەندیەكانی دەربارەی هاوپەیمانیەتیە نێو دەوڵەتیەكانی لە بیرچوە و بە رۆحێكی پێكەو بونەوە رەفتار ناكات. كەچی هەڵس و كەوتەكان ئەوە دەردەخات كە سەرۆك ئەردۆغان گوێ بەم رەخنانە نادات، بۆیە لەسەر هەڵوێستەكانی مكوڕە.

لۆكیانۆف پێشبینی ئەوە دەكات لە كۆتاییدا بگەنە چارەسەرێكی مام ناوەند، بەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ هەڵوێستی لە هەمبەر كوردستان هێور دەبێتەوەو توركیاش پشتیوانی ناتۆ دەكات بۆ پاراستنی وڵاتانی بەڵتیق لە هەڕەشەی روسیا لە بەنبەر ئەمەدا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا