ئاوات شێخ جەناب: حكومەتی هەرێم 8 موچەی فەرمانبەران قەرزارە

کوردستان

05/12/2019‌ 1421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم 8 موچەی فەرمانبەران و 12 موچەی خانەنشینان قەرزارە.

ئەو قسانەی ئاواتی شێخ جەناب، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هات، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەشاری هەولێر لەسەر دانوستانەكانی هەولێرو بەغدا بۆی رێكخراوبوو.

ئەو لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكە راشیگەیاند،  وەك حكومەتی هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد دەكەین‌و لەبەرانبەردا حكومەتی عێراق بودجەی هەرێم دەنێرێت.

هەروەها رایگەیاند، لەسەر دانەوەی قەرزەكان لەگەڵ بەغداد رێككەوتووین‌و جەختیكردەوە، كە ئەگەر بەغداد پابەند بێت ئەوا كێشەی موچە نامێنێت.

چەند رۆژێكە شاندێكی هەرێمی كوردستان لەبەغدان، ئەوەش بۆ رێككەوتن لەسەر پرسی نەوت‌و بودجەی هەرێمی كوردستان، كە بڕیارە گفتوگۆكان لەو بارەوە بەردەوام بێت.

لەبارەی دانەوەی قەرزی فەرمانبەران، كە چەند موچەیەك قەرزارن، ئاواتی شێخ جەناب رایگەیاند، وەك وەزارەتی دارایی لەئێستادا توانای دانەوەی قەرزەكانیان نییە.

هـ ـ ح