بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ ئەنجام دەدەن

وەرزش

08/12/2019‌ 679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی داهاتوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی‌و یانەی یۆڤانتۆس گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ ئەنجامبدەن.

بەپێی رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس ئاڵوگۆڕ بەیاریزانان ئیڤان راكیتیچ‌و ئیمری چان دەكەن.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، راكێتیچ لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی روو لەیانەی یۆڤانتۆس دەكات‌و بەپێچەوانەشەوە چان روو لەیانەی بەرشەلۆنە دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بەتواناكانی راكێتیچ وەك پێویست نادات‌و یاریزانەكەش خۆی خواستی هەیە لەیانە كەتەلۆنییەكە بڕوات.

هـ ـ ح