120 پەرلەمانتار بە یاداشتێك مەرجەكانی سەرۆك وەزیرانی داهاتوویان پێشكەشی سەرۆككۆمار كرد

عیراق

08/12/2019‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

ئەمڕۆ یەكشەممە 120 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  لەیاداشتێكدا مەرجەكانی  كاندیدی سەرۆكوەزیرانی داهاتوویان پێشكەش بەسەرۆككۆمار كرد.

یونادم كنا، پەرلەمانتاری سەربەخۆ،  بەمیدیا عێراقییەكانی وتووە، ئەمڕۆ 120 پەرلەمانتار بەلیستێك مەرجەكانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوویان رادەستی بەرهەم ساڵح كردووە". 

ئاماژەی بەوەشداوە، مەرجەكان ئەوەیە كە دەبێت ئینتیمای بۆ هیچ حزبێك نەبێت و  خاوەنی دوو ناسنامە نەبێت  و  دژی  داواكارییەكانی خۆپیشاندەران نەبێت". 

یونادم كنا باسیلەوەشكردووە، دیاریكردنی  ماوەی سەرۆك وەیزان  وەكو خۆی  دەمێنێتەوە".

ئەوەش دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران  نامەی دەستلەكاركێشانەوەی  عادل عەبدولمەهدی  پەسەند كرد و بەگوێرەی دەستور سەرۆككۆماری راسپارد كە لەماوەی 16 رۆژ كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو دیاری بكات. 

هەرچەندە تاوەكو ئێستا چەند كاندیدێك باس دەكرێن بەڵام بەوتەی پەرلەمانتاران ئەو ناوانە تەنها دەنگۆ و هاوپەیمانی سائیرون و دەوڵەتی یاسا و زۆری بەحزبەكان كشانەوەی خۆیان لەدیاریكردنی كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە راگەیاندووە. 

ئ.خ