پەیوەندی نێوان شێرپەنجە و خواردنەوە كحولییەكان

تەندروستی

12/12/2019‌ 410 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕانی ئەمریكا و ژاپۆن ئاماژە بەوە دەكەن ڕۆژانە خواردنەوەی چەند پێكێكی خواردنەوە كحولییەكان مەترسی دروستبوون و گەشەكردنی شێرپەنجەی  لێدەكرێت.

ماڵپەڕی MedicalXpress ئەنجامی توێژینەوەی پزیشكی كۆمەڵێك پسپۆڕی داگرتووە، كە توێژینەوەیان لە 63 هەزار توشبووی شێرپەنجە كردووە لە 33 نەخۆشخانەی جیاواز لە وڵاتی ژاپۆن.

ئەنجامی توێژینەوەكە بەم جۆرە بوو، كە پسپۆڕان ڕونیان كردووەتەوە ئەو كەسانەی بە هیچ شێوەیەك خواردنەوە كحولییەكان ناخۆنەوە، گەشەكردنی شێرپەنجەیان كەمترە، بەڵام ئەو كەسانەی ڕۆژانە ڕێژەیەكی كەم حواردنەوە كحولییەكان دەخۆنەوە بۆ ماوەی 5 بۆ 10 ساڵ، بە ڕێژەی %5 زیاتر لە كەسانی تر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و گەدە و سی و پرۆستات هەیە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ