شارپرێس:
ئامینە نەسیر پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی میسر و مامۆستای فەلسەفەی ئیسلامی لەزانكۆی ئەزهەر داوا دەكات لە میسر بەیاسا ڕێگری لەرووپۆش كردن لەلایەن ئافرەتانەوە بكرێت.
ئەو مامۆستایەی زانكۆی ئەزهەر لەسەر گۆشەنیگای ئەو سەبارەت بەپەچەكردن لەلایەن ژنانەوە دەڵێت: روپۆش لە ئازادییە كەسییەكان هەژمار ناكرێت، هەروەك هیچ پەیوەندییەكیشی بە ئیسلامەوە نییە، بەڵكو دژی قورئانی پیرۆزە ، لەبەرئەوەی خوا گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت.
بە قسەی مامۆستاكەی زانكۆی ئەزهەر رووپۆش ناوەرۆكی ئەو ئایەتە قورئانییە بەتاڵ دەكاتەوە، كە داوا لە ژنان و پیاوان دەكات چاوی خۆیان داپۆشن .
خاتوو نەسیر هەروەها دەڵێت: رووپۆش هیچ پەیوەندییەكی بە ئاینی ئیسلامییەوە نییە بەڵكو رۆشنبیری و شەریعەتێكی یەهوودییە، جگە لەوەی زانایانی ئاینی هاوڕان لەسەر ئەوەی ئافرەت هەموو جەستەی دادەپۆشێت جگە لە دەست و دەموچاوی .
نەسیر هیوادارە لەپێناو ئاسایش و سەلامەتی خەڵك لە میسر بەیاسا ڕێگری لە رووبەند بكرێت، ئەوەش دەڵێت بەهەموو لایەك دەڵێم، كە پەچە تەشریعێكی ئیسلامی نییە و خوویەكی یەهوودییە، ئەگەر پەیوەندی بە ئاینی ئیسلامەوە هەبووایە ئەوە من یەكەم كەس بووم ئەوەم جیبەجێدەكرد .
ئەو پرسیاری ئەوە دەكات، كە كێ دەزانێت ئەوەی روبەندی كردووە ئەوە ژنە، دەكرێت پیاوانیش رووبەند بكەن و كار و كردەوەی دژ بەیاسا و كاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی