شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پزیشكی، كە ماوەی ساڵێكی خایاندووە ئەوەی دەرخستووە ئەو خانمانەی ئێواران و دوای سەعات شەشی ئێوارە خواردن دەخۆن زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە نەخۆشییەكانی دڵ .
لێكۆڵەرانی زانكۆی كۆڵۆمبیای ئەمەریكا لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر ١١٢ هەزار ئافرەت كردووە و تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ خووی خواردنی بەشداربووان كراوە، دەركەوتووە بەشداربووانەی لەدوای سەعات شەشی ئێوارە خواردنیان نەخواردووە كەمتر ئەگەری تووشبوونیان بەنەخۆشییەكانی دڵ هەبووە .
لێكۆڵەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی خواردن لەدوای سەعات شەشی ئێوارە یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی كێشی جەستەو بەرزبوونەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كەمبوونەوەی توانای كۆنترۆڵكردنی ڕیژەی شەكرە، كە ئەوانە هۆكاری كاران تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ .
هەروەها بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لێكۆڵینەوەیەكی پێشووتری زانكۆی هارڤاردیش تێبینی ئەوە كرابوو، كە ئەو پیاوانەی لە نیوەشەودا سووكەژەمێك دەخۆن ئەوە بەڕێژەی ٥٥% زیاتر مەترسی تووشبوونیان هەیە بەنەخۆشییە تاجییەكانی دڵ .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی