ئەردۆغان بە دۆناڵد ترامپ و پۆتین سەرسامە

جیهان

12/12/2019‌ 1569 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا ئاشكرایكرد، كە لەناو سەرۆك و ڕێبەرەكانی جیهاندا بە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكاو ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا سەرسامە .

لەوەڵامی پرسیارێك، كە ئایا كام لە سەرۆك و ڕێبەرە جیهانییەكان جێگای رێز و پێزانینی ئەون، ئەردۆغان باسی ترامپی كردو وتی: رەنگە هەندێك خۆشیان بوێت، یان خۆشیان نەوێت، بەڵام ئەو هیچ پلانێكی شاراوەی دژ بە توركیا نییە.. دۆناڵد ترامپ لەبارەی هەموو شتێكەوە بەراشكاوی قسە دەكات، لەكاتی قسەكردن لەگەڵم زۆر كراوەیە منیش هەروام لەگەڵی".

ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بە ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی رووسیا كردو وتی: ئەو هیچ پلانێكی نهێنی لەدژمان نییە، "هەردووكمان بەجۆرێك رەفتار دەكەین، كە پارێزگاری لەو كرانەوەیە بكەین لەگەڵ یەكتر هەمانە.. هەردوولامان بەیەكەوە ئاشتی لە ناوچەكە بەدیدەهێنین".

لەهەمان كاتدا ئەردۆغان رەخنەی لە ڕێبەرە ئەوروپاییەكان گرت و وتی: ئەو ناتوانێت ناوی رێبەرێكی ئەوروپای بهێنیێت، كە بەلای ئەوەوە نموونەیی بێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی