شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری
مووچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ناكرێت.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌وانه‌ی
به ده‌ر له یاسا خانه‌نشین كراون هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی
شایسته بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشین بێت و به وه‌زیر خانه‌نشین بووه،
راست ده‌كرێته‌وه و به شایسته‌ی خۆی خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌وانه‌شی رۆژێك وه‌زیر
نه‌بوونه و به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین بوونه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له باره‌ی ئەگەرى گۆڕانکارى لە مووچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران وتەبێژى حکومەتى هەرێم جەختیکردەوە، رێگه به
هیچ كه‌س ناده‌ن موزاده‌یه به قووتی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران بكات و وتى"به
دڵنیاییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری مووچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران
ناكرێت".
وتەبیژى حکومەتى هەرێم لە درێژەى قسەکانیدا کە بۆ کەناڵى کوردستان
٢٤ کوردویەتى له باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانانیش ئاماژەى بەوەکردوە، هه‌موو پاسه‌وانان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی
ناوخۆ و وه‌زاره‌ته‌كه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، له پرۆژه یاساكه‌ش وه‌ك به‌ندێكی
سه‌ره‌كی باس له رێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانانی به‌رپرسان كراوه.
هەروەها جوتیار عادل روونیکردەوە، هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌ك یه‌كه‌ی
ژمێریاری (وحدة حسابی)یان ده‌بێت و رێكده‌خرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك شوێن سه‌رپه‌رشتی
كاره‌كه بكات و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خانه‌نشینی سه‌ربازی و شارستانی
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌سته‌ی نیشتمانی خانه‌نشینی داده‌مه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی له
رێگه‌ی ئه‌و ده‌سته‌وه كاره‌كانیان رێكبخرێنه‌وه.
س.هـ