لە مانگێکدا ٣٠ کۆڵبەرى رۆژهەڵاتى کوردستان بوونەتە قوربانى

کوردستان

15/12/2019‌ 173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێشێلکارییەکانى هێزە ئەمنییەکانى ئێران بەرامبەر کۆڵبەرانى سەر سنورى رۆژهەڵاتى کوردستان بەردەوامەو لە مانگێکدا ٣٠ کۆڵبەر بوونەتە قوربانى.


شەوى رابردوو هێزە ئەمنییەکانى ئێران تەقەیان لە کۆڵبەرێک لە سنورى شارى شنۆ کردوەو گیانى لەدەستداوە.


ئەو کۆڵبەرە ناوى "عەزیز مەعروفى"یەو خەڵکى شارى شنۆ بووە،بەڵام لەسەر سنور لەکاتى گواستنەوەى کۆڵەکەى لە نزیکەوە تەقەى لێکراوەو گیانى لەدەستداوە.


بەپێى ئامارێکى رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ تەنیا لە مانگى رابردوودا نزیکەى ٣٠ کۆڵبەرى رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کراونەتە ئامانج و بوونەتە قوربانى.
س.هـ