شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، له‌بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه.
ویلیا‌م وه‌رده، وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه كه حكومه‌ت هیچ ڕێككه‌وتنێكی نوێی بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كردبێت، جه‌ختیشده‌كاته‌وه له‌وه‌ی "له‌بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا پاشگه‌زنابینه‌وه".
وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باس له‌وه‌شده‌كات، "حكومه‌ت تا ئه‌م ساته پابه‌نده به‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق جێبه‌جێبكات".
ئه‌و قسانه‌ی وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كاتێكدایه، میدیای ڕووسی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه عێراق ڕازییه به‌مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ بێت.
ڕ . ج