شارپرێس:
كه‌ناڵێكی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، ئه‌و په‌ناگه سه‌ربازییانه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێندا دروستكرابوون، بوه هۆی پاراستنی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئێران موشه‌كبارانی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د-ی كرد، به‌ڵام له‌و هێرشه‌دا موشه‌كیه‌دا هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی نه برینداربوو نه كوژرا، هه‌ربۆیه ئاژانسی هه‌واڵی CNN له‌ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێت "ئه‌و په‌ناگانه‌ی له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێن دروستكراون، بوه هۆی پاراستنی گیانی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان چونكه به‌ر له هێرشه‌كه ئاگاداركرابوونه‌وه و ئه‌وانیش چونه نێو ئه‌و په‌ناگانه‌وه".
ئه‌و په‌ناگانه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌می بنیاتنراوه و له دروستكردنیدا دیواری زۆر قورس به‌كارهێندراوه كه بتوانێت به‌رگه‌ی موشه‌ك بگرێت، سه‌دام حسێن له نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1988 له‌كاتی جه‌نگی عێراق-ئێران فه‌رمانیدا به‌دروستكردنی ئه‌و په‌ناگانه.
سه‌ره‌تا ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان گومانیان هه‌بووه له‌وه‌ی ئه‌و په‌ناگانه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن بتوانێت بیانپارێزێت، به‌ڵام بڕیاریانداوه بچنه ناوی كه سه‌رئه‌نجام په‌ناگه‌كان سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی پاراستووه.
ڕ . ج
