جگەرەكێشان هۆكاری شێتبوونە

تەندروستی

16/01/2020‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەرانی وڵاتی ئیسرائیل لەتوێژینەوەیەكی نوێدا دەریانخستووە، ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن، سێ هێندەی ئەو كەسانەی جگەرە ناكێشن ئەگەری توشبوونیان بە كەئابە و خەمۆكی هەیە.

چەندین توێژەر لە سەرانسەری وڵاتانی جیهانەوە گەیشتون بەو ئەنجامەی، جگەرەكێشان هۆكاری نەخۆشی شیزۆفرینیا (قورسترین نەخۆشی دەرونییە) و نیگەرانی و دودڵییە، هەروەها باسیان لەوەش كردووە، مادەی نیكۆتین هۆكاری نەخۆشییەكانی مێشكە.

توێژەرە بەریتانییەكان دەشڵێن: یەك لەسەر سێی ئەو لاوانەی جگەرەدەكێشن گرفت‌و نەخۆشی دەروونیان هەیە، لە زۆربەی نەخۆشخانەكان، كە باس لە نەخۆشییەكانی مێشك دەكرێت، پشكی شێر بەر ئەو كەسانە دەكەوێت جگەرەكێشن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ