بارتومیۆ وەڵامی تۆمەتەكان دەداتەوە

وەرزش

16/01/2020‌ 458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆسیب ماریا بارتومیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە، كە گوایە درۆی كردووە.

سەرۆكی بەرشەلۆنە بەوە تۆمەتباركرابوو، كە لەگرێبەستی كیكی سیتینی راهێنەری نوێی یانە كەتەلۆنییەكە درۆی كردووەو لەكۆتایی ئەمساڵ یانەكە بەجێدەهێڵێت.

لەو بارەوە بارتیمیۆ وتی: بەهیچ شێوەیەك شتی وا نییەو ئەوەی لەگرێبەستەكە هەیە، بۆ ماوەی دوو ساڵ‌و نیو ئەو راهێنەرە سەرپەرشتی یانەكە دەكات.

وتیشی: گرێبەستەكە بۆ دوو ساڵی نیوەو لەكۆتایی 2021 كۆتایی بەگرێبەستەكەی دێت‌و تا ئەو كاتە پابەندین بەگرێبەستەكەوە.

هـ ـ ح