شارپرێس:
شارەزایان دەڵێن: بەهۆی جەنگە ئەتۆمییەكان و چەكە ناوەكییەكانەوە، دوكەڵ و باروت وا دەكەن بەری خۆر بگیرێتو تیشكی خۆر نەگات بە زەوی و جیهان تاریك دابێت.
دیارە بەبێ تیشكی خۆر، گرانی ڕوو دەكاتە جیهان، بەڵام ئەندازیارێكی میكانیك، خواردنێكی بۆ دیاری كردووین، كە لە سەردەمی شەڕ و قات و قڕیدا فریامان دەكەوێت.
دەیڤید دینكبێرگەر وتی: لە سەردەمی قات و قڕیدا، مرۆڤ دەتواتنێت پشت بەو بەرهەمانە ببەستێت، كە پێویستیان بە تیشكی خۆر نییە، لەوانە، بەرهەمە گیاییەكانی دەریا و قارچك.
BusinessInsider دەڵێت: كۆمەڵێك لەو خواردنانە، لەپاشماوەی دارە مردووەكانەوە دروست دەبن، كە بەهۆی جەنگەوە لەنادەچن، ئەو خواردنانەیش بەشی سێ ساڵی هەموو مرۆڤەكانی سەر زەوی دەكەن.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ