لایەنە کوردیەکانى کەرکوک ئامادەکارى بۆ خۆپیشاندانى فراوان دەکەن

کوردستان

19/01/2020‌ 249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لایەنە کوردییەکانى کەرکوک بەهۆى نیگەرانیان لە بارودۆخى کەرکوک و پرسى دامەزراندنى فەرمانبەران بەنیازن خۆپیشاندانێکى فراوان رێکبخەن.


پرسى خراپى خزمەتگوزارییەکانى گەڕەکە کوردنیشنەکانى کەرکوک و کەمى پشکى کورد لە دامەزراندنی دامەزراوەکانى شارەکەو چەند پرسێکى دیکە واى لە لایەنە سیاسیە کوردییەکانى کەرکوک کردوە ناڕەزایەتى خۆیان دەرببڕو کار بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانێکى فراوان لە کەرکوک بکەن.


رۆژى شەممە حزب و لایەنە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک لەسەر ئاستی پەیوەندییەکان لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک کۆبوونەوە بۆ تاوتوێ کردنی ئەم بارودۆخەی ئیستای کەرکوک و ئەو نادادپەروەریەی بەرامبەر کوردانی کەرکوک دەکرێت بەتایبەتی پەراوێزخستنی کورد لە دامەزراندنەکانی شارەکە.


دواى کۆبوونەوەکە لایەنە کوردستانیەکانی کەرکوک بڕیاریاندا خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام بدەن دژ بەو نادادپەروەریەی بەرامبەر کورد دەکرێت لەلایەن ئیدارەی ئیستای شارەکەوە.


لە ماوەى رابردوو حکومەتى عێراق بڕیاریدا لە کۆى ٢٥٠٠ پشکى ددامەزراندن ١٥٠٠ بۆ عەرەب دیاریکردوەو ٥٠٠ بۆ کوردو ٥٠٠ بۆ تورکمان، ئەوەش ناڕەزایەتى ئەو دوو لایەنەى لێکەوتەوە لەکاتێکدا ژمارەى کورد زۆر لە عەرەب و تورکمان زیاترە.
س.هـ