بەرپرسێکى داعش لە فەلوجە دەستگیرکرا

عیراق

19/01/2020‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزە ئەمنیەکانى عێراق بەرپرسێکى داعشیان له‌سنورى فه‌لوجه‌ دەستگیر کرد

ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی عیراق بڵاویکردەوە، له‌زاری ده‌زگای هه‌واڵگری عیراق بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا بەرپرسێکى داعش له‌ شاری فه‌لوجه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ عیراق له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو بەرپرسەى داعش لێپرسراوێكی ئه‌منی ڕێكخراوەکە بووە لە فەلوجە.

ماوەیەکە چالاکییەکانى داعش لە عێراق زیاتر بووەو رۆژانە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنیەکانى عێراق و پێشمەرگە.
س.هـ