چین لە جەنگێكدایە 75 هەزار مرۆڤی رووبەرووی مەرگ دەكاتەوە

لە میدیاکانەوە

01/02/2020‌ 1321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
مایكل نیدلمان لە تیمی سی ئێن ئێن-ی پزیشكی، كە روماڵی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (nCoV-2019) دەكەن لەچین، لەسەر زاری توێژەرەوانی هۆنگ كۆنگ-ەوە وەریانگرتووە، كە 75 هەزار و 815 كەس لە شاری ۆوهان –ی كەرتی هێبی تووشبوون بە نەخۆشییەكە.

ماكیل نیدلمان ئەوەشی روونكردووەتەوە، كە چین رۆژانە ژمارەكان ئاشكرا دەكات تا نەبێتە هۆی دڵڕاوكێی و بێئومێدبوونی خەڵكی.

لەئێستادا چی هەیە:
رووداو.. ئاماری رۆژی 1ی فێبریوەری (مردنی 259 كەس)، كە زۆربەیان منداڵ و پیر و بەتەمەن و ئەوانەن كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. تووشبووان بە پێی ئاماری رەسمی چین 11 هەزار و 785.

قەدەغەكردنی هاتووچۆ.. لەماوەی 14 رۆژی رابردوودا ئەمریكا هاتووچۆی بۆ وڵاتی چین قەدەغەكردووە هەر رۆژەی زیاتر لە 100 گەشتی ئاسمانی بۆ چین كانسڵ كراوەتەوە كۆمپانیای دەلتا و ئەمریكان ئێرلاین و یونایتد بەرەسمی كۆشكی سپی و وەزارەتی خەزێنەیان ئاگاداركردەوە كە ملیۆنان دۆلار زیان لە كەرتی ئاسمانی ئەمریكا كەوتووە.

رێوشوێنی پێویست و داخستن.. نزیكەی 60 ملیۆن هاووڵاتی چین هاتووچۆیان لێ قەدەغەكراوە بۆ ماوەی هەفتەیەكە. بەشێك لەوڵاتان فرۆكەیان ناردووە بۆ شاری ۆوهان بۆ رزگاركردنی هاووڵاتییەكانیان ئەویش لەدوای داخستنی تەواوی فرۆكەخانەكانی كەرتی هێبی بەگشتی.

دەوڵەتان تائێستا قسەدەكەن.. جگە لە چین، لە 22 دەوڵەت ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە دواجار هەمین هەواڵ ئیسپانیا و ئیتالیا و بەریتانیایە لە ئەوروپا. بەڵام لە ئەڵمانیا و ژاپۆن و ڤێتنام و تایلەند و كۆریای باشوور و ئەمریكا، هاووڵاتی بۆ هاووڵاتی نەخۆشیییەكە گواستراوەتەوە. واتە ئەو كەیسە نوێیانەی تۆماركراون سەردانی چین-یان نەكردووە بەڵكو لەو كەسانەوە تووشی بوون كە لە چین گەڕاونەتەوە.

بەرنامەی كۆشكی سپی.. دوای كۆبوونەوەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، ئێوارەی هەینی 31ی جێنیوەری ئەلێكس ئازار وەزیری تەندروستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی رونیكردەوە كە ئەوانەی لە كەرتی هێبی گەراونەتەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت دانراون و كەس سەردانیان ناكات.

رۆژنامەی زە تەلەگراف-یش لە ژمارەی ئەمڕۆدا ئەوەی خستۆتەڕوو كە هەر یەك كەس ئەتوانێت 3 كەس تووش بكات.

گابرێل لۆنگ پرۆفیسۆری گەورەی بواری بایۆلۆژی و سەرۆكی بەشی تەندروستی گشتی لە زانكۆی هۆنگ كۆنگ، داوا دەكات هاووڵاتیانی ئەو شارانەی كە تووشبوویان كەمە تێكەڵاوی كەمكەنەوە، بەتایبەتی كەرتی تێبی كە كەمترین ژمارەی تووشبووان تۆماركراوە. دەشڵێت: "ئەم ژمارە زۆرەی تووشبوان بۆ كەمتەرخەمی رێنمایی تەندروستی دەگەڕێتەوە لە هەفتەی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، ئەگەر لەسەرەتا هاوتووچۆكردن لە ۆوهان راگیرایەو دەمامك بەكاربهاتایە و پاكوخاوێنی رەچاوبكرایە بیگومان ژمارەكە بەمشێویەی ئێستا نەبوو".

زانایانی پزیشكی پێیانوایە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە (nCoV-2019) ناسراوە، نەوەیەكی نوێی (سارس)ە. كە بۆ هەمان خێزانی ئەو ڤایرۆسە دەگەڕێتەوە و نەخۆشییەكی توندە و تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت.

بەپەلە