نیشانەكانی كەمی شلە لەجەستەدا

تەندروستی

11/02/2020‌ 657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
چەندین لێكۆڵینەوەی هاوچەرخ جەختیانكردووەتەوە، كە دەكرێت لەڕێگای تێبینیكردنی چەند نیشانەیەكی پەیوەست بە تەندروستی و جوانییەوە بناسرێتەوە .

ئانتیە گال شارەزای ئەڵمانی بواری خۆراكپێدان بەئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی راگەیاندووە، نیشانە تەندروستییەكانی كەمی شلە لە جەستەدا خۆی لەسەرئێشە و سەرسووران و لاوازی تەركیز و ئازاری گورچیلەكان و كەمبوونەوەی میزكردن و رەنگی زەرد و بۆنی ناخۆشی میز و قەبزی و رەقبوونی پاشەرۆكان دەبینێتەوە.

باسی لەوەش كردووە، كە لەنیشانەكانی پەیوەست بە جوانی لەكەمی شلە لە جەستەدا وەك وشكبوونەوە و قڵیشانی لێوەكان، دەركەوتنی چرچولۆچی لەسەر پشتەدەست و باسك و رانەكان.

گال ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە كەمی شلە لە جەستەدا بەزۆری بۆ كەمهەستكردن بە توینوێتی دەگەڕێتەوە، كە لەگەڵ بەتەمەنداچوون یاخود لەكاتی تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی روودەدات.

ئەو شارەزا ئەڵمانییە پێداگری كردووە لەسەر ئەوەی گرنگە جەستە شلەی پێویستی بۆ دابین بكرێت بەجۆرێك رۆژانە لە لەلیتر و نیوێك كەمتر نەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی