شارپرێس:
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری حزبوڵڵای لوبنانی ده‌ڵێت "به‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، ئه‌مریكا هێڵی سوری به‌زاند".
حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا باس له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌كات و ده‌ڵێت "ده‌مویست به‌فریشته‌ی مه‌رگ بڵێم من به‌ره‌و واز له‌قاسم سوله‌یمانی بهێنه".
به‌وته‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مریكا فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس بكوژێت، زیاتر له شه‌ش كاتژمێر به‌ر له‌وه كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی هه‌بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا قاسم سوله‌یمانی زیاتر سه‌رقاڵی كاروباری عێراق بووه، كه به‌وته‌ی نه‌سروڵڵا "سوله‌یمانیی له‌دۆسیه‌ی عێراقدا قوڵببوه‌وه".
ئه‌مینداری حزبوڵڵا داواكارییه‌كی سوله‌یمانی به‌ر له‌كوژرانی ئاشكراده‌كات كه داوای كردوه 120 فه‌رمانده‌ی مه‌یدانیی حزبوڵڵای بۆ بنێرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرابكات.
ڕ . ج