مەسرور بارزانی: هاوپەیمانی ئەمەریكا‌و هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە زۆر گرنگە

کوردستان

15/02/2020‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دووەم رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریكا كۆبووەوە.

كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ شەممە ئەنجامدراو بەپێی راگەیەنراوێك، لە كۆبوونەوەكەدا گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی دۆخی عێراق و ناوچەكە تاوتوێكراوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەدا، كە هەرێمی كوردستان هاپەیمانێكی گرنگی ئەمەریكایە لەناوچەكە، وتیشی: ئێمە لە پشتیوانیكردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەكانی داعش بەردەوام دەبین.

هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریكای كرد و جەختی لەوە كردەوە، كە هاوپەیمانی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا.

هـ ـ ح

بەپەلە