شارپرێس:
توركیا ئاشكرایده‌كات كه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای له‌كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كارده‌كات‌و دوای هێرشه درۆنیه‌كه‌ش، له‌ڕێگه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی له‌شاری هه‌ولێر، كۆمپانیاكانی گواستوه‌ته‌وه‌و هاوكاریی پێویستی پێگه‌یاندون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نوسیویه‌تی، "ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا‌و كارمه‌ندی تورك له‌كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له‌چه‌مچه‌ماڵ كارده‌كه‌ن، دوای هێرشه درۆنییه‌كه‌ش، له‌ڕێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌هه‌ولێر گوزراونه‌ته‌وه".
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌كردوه، "به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی درۆنییه‌كه‌ی هه‌ینی ڕابردوو بۆسه‌ر كێڵگه‌ی غازیی كۆرمۆر، لەنزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەین".
هەینی ڕابردوو بەدرۆنی خۆكوژ هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرو له‌ئه‌نجامیشدا چوار کارمەندی یەمەنی كوژران‌و دوانی دیكه‌ش برینداربون.
دوای ئه‌و هێرشه درۆنیه‌ش، ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستاو نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەمبوەته‌وه، به‌هۆیه‌وه پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ته‌واوی هاوڵاتیانی هه‌رێم بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م، كه‌مبوه‌ته‌وه.
غازی کۆرمۆر، لەڕێگەی بۆرییەوە ڕەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ‌و هەولێر دەکرێت، بەمەش لە 67%ی کارەبای هەرێمی کوردستان دابیندەکات.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر کە لەساڵی 2007وە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لەپارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدادەکات.