شارپرێس:
ھەماھەنگیو ھاوكاری ھاوپەیمانان بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە دەستیپێكردووەتەوە.
لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، راستە پێشتر ھەموو چالاكی و ھەماھەنگییەكانی ھاوپەیمانان دژی داعش راگیرابوون لە مەشق و چالاكی ئاسمانی، بەڵام لە ئێستادا دەستی پێكردووەتەوەو لە ھەموو روویەكەوە ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ھەماھەنگی و ھاوكارییان ھەیە.
شێخ كەمال راشیگەیاند، بەشێوەیەكی گشتی ھەموو ھاوكاری و ھەمانگییەكی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزی ھاوپەیمان بەردەوامی ھەیە چ لە ڕووی مەشق و راھێنانەوە بەھێزەكانی پێشمەرگە، یانیش پاڵپشتی لۆجستی بۆ ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.
ماوەی رابردوو بەهۆی خراپبوونی دۆخی عێراقو زیادبوونی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران، هەماهەنگییەكانی پێشمەرگەو هاوپەیمانان راگیرابوون.
هـ ـ ح