سەرۆکی هەرێم گەیشتە تاران

کوردستان

05/05/2024‌ 877 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی لە جێگرانى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێکهاتووە.
 
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران گرنگییەکی تایبەتی هەیە، کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانییەکی ستراتیژیی لەمێژینەیان هەیە.
 
 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی، بابەتی سەرەکیی دیدارەکانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، جەختکردنەوە لە دۆستایەتی و هاوپەیمانیی ستراتیژیی نێوانیانە، چونکە؟ئێران کورد لە عێراق بە هاوپەیمانی ستراتیژیی خۆی دەزانێت.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.