زانیاری لەبارەی پێكانەكەی ئەلبا

وەرزش

16/02/2020‌ 290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە بەیاننامەیەكی لەسەر پێكانی جۆردی ئەلبای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەكەی بڵاوكردەوە.

جۆردی ئەلبا لەیاری یانەی بەرشەلۆنە بەرانبەر خیتافی تووشی پێكان بوو، كە بەو هۆیەوە یاریگای جێهێشت‌و نەیتوانی بەردەوام بێت.

بەپێی بەیاننامەكەی بانەی بەرشەلۆنە، پێكانەكەی ئەلبا لەرانی چەپیدایەو ئێستا چاوەڕێی پشكینینە بۆ راگەیاندنی ماوەی دووركەوتنەوەكەی.

یانەكە راشیگەیاند، بەزووترین كات پششكینین بۆ ئەو یاریزانە دەكرێت‌و پێكانەكەی رادەگەیەنرێت، كە رەنگە بەو هۆیەوە چەند هەفتەیەك دووربكەوێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنەو خیتافی لەچوارچێوەی خولی ئیسپانی رووبەڕووی یەك بوونەوە، كە یارییەكە بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لەسودی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتایی هات.

هـ ـ ح