لاڤرۆڤ هاوپەیمانی نێوان ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێنێتەوە

ڕاپۆرت

16/02/2020‌ 1860 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئیدارە دانی ململانێی ئۆكرانیا لەلایەن واشنتۆنەوە، كە زیان بە ئۆكرانیا و یەكێتی ئەوروپا دەگەیەنێت‌و خزمەتی بەرژەوەندیەكانی خۆی و مانەوەی كێشەكە تا كاتێكی نادیار دەكات.

بەپێی راپۆرتەكە، وەزیری دەرەوەی روسیا لێدوانێكی قورسیدا، بەشێوەیەكی راستەوخۆ ئەمریكای تۆمەتباركرد بەپەكخستنی پرۆسەی ئاشتی لە دونباس. 

بەگوێرەی قسەی سێرگی لاڤرۆڤ، ئەمریكییەكان لە پشت ئەوەوەن، كە كییف رەتیكردووەتەوە هێزەكان بە درێژایی سنوری رووبەرووبونەوە داببرێت.

ئێستا، ئۆكرانیا بووەتە گۆڕەپانی نێوان دوو بەرەی ئەمریكی و پاڵنەری ئەم دووبەرەیە لەلایەن جەنراڵەكانەوە بۆ رووبەرووبونەوەی جیۆسیاسی لەگەڵ روسیا، ئەوەی لە پشت هەوڵی ئەمریكییەكانەوەیە بۆ كاریگەری دروست كردن لەسەر سیاسەتی ئۆكرانیا، بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریكا یاخود ستراتیژیەتییەكانی جیۆسیاسییە ئالۆزەكان نییە، بەڵكو پارەیەكی زۆر و ترسە لەپلەو پۆستەكانیان.

دەكرێت پرۆسەی مینسك قوربانیەكی ململانێ بێت لە نێوان ئەمریكییەكان، لە ئەمرۆشدا هەر بە راستی قوربانییە، بەلای كەمەوە زیلینسكی لە سەرەتاوە رازی بوو هەنگاوی یەكلاكەرەوە بنێت لە دونباس و هەلیش لەباربوو بۆ ئەوەی ئەو كارە بكات، بەڵام لە دواییدا پشتگوێ خرا.

لێرەدا، پێویستە ئامادەكاری بۆ سیناریۆیەكی تر بكرێت‌و تێیدا ململانێی دونباس بۆ چەند ساڵی ئایندە سڕ بكرێت، هەروەك ئەوەی لەگەڵ ترانسنیستریا روویدا، ئەمەش مانای ئەوەیە سزاكانی ئەمریكا تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت، روونیشە ئەمریكییەكان سزاكانی سەر روسیا هەڵناگیرێت‌و وەك ئامرازێكی بێویژادان بۆ ركابەری بازاڕ بەكاردەهێنرێت، بەلای كەمەوە لە بواری هایدرۆكاربۆنات و چەك و تەقەمەنی.

بەڵام ئەوروپا پرسێكی ترە و روسیا گرنگی زۆر دەدات بەوەی جەنگی سزاكان لەگەڵ ئەوروپا كۆتایی پێبێنێت، ئەمەش گرنگی و نرخی خۆی هەیە بۆ بەدەست هێنانی، بەلای كەمەوە لە رووی تیۆریەوە.

لە جوخزی هەموو ئەوانەی باس كران و (لاڤرۆڤ قسەی لەبارەوە كردووە)، ئاسانە پێشبینی ئەوە بكرێت دۆخەكە لە گۆشەی یەكێتی ئەوروپاوە چۆن دەبێت بە پێچەوانەی ئەمریكاوە، پاڵنەری خۆی هەیە بۆ ئەوەی ململانێی سەربازی لەسەر سنورەكانی نەبێت و پرۆسەی بازرگانی بگەڕێتەوە سەر سروشتی خۆی.

ئەوروپییەكان وای دەبینن هەوڵەكانیان لەلایەن ئەمركییەكانەوە گەمارۆدراوە، ئەوان هەست بەوە دەكەن كەتونەتە نێو ململانێیەكی درێژ خایەن، تێیدا پارەیەكی زۆر لە دەست دەدەن و ئەمریكا قازانجی لێدەكات، هەروەك لەنامەكانی بەرلین بۆ واشنتۆن دەردەكەوێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا