شارپرێس:
پێشكەشكاری بەناوبانگی بەریتانی، كارۆلین فلاك، پێشكەشكاری پێشووی بەرنامەی "Love Island" لەماڵەكەی خۆی لەشاری لەندەن، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی شەممە، تەرمی فلاك لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە، كە لە ساڵی 2002 ەوە لەتەلەفیزیۆنێكی بەریتانیدا كاری كردووە.
خێزانی فلانك پشتڕاستییان كردووەتەوە، كە لە ڕۆژی شەممەی 15 ی مانگ، فلانك مردووە، هەروەها داوایان لەڕۆژنامەنووسەكان كرد ڕەچاوی باری دەروونی خێزانەكەیان بكرێت، پارێزەری ماڵی فلاك وتی: مردنەكە خۆكوژی بووە.
دەبوو چەند هەفتەیەكی تر، فلاك لەدادگا ئامادەبووایە بە تۆمەتی لێدان لەهاوڕێ كوڕەكەی پێشووی لویس بۆرتۆن، گوایە لە شوقەیەكدا لە دیسەمبەری 2019، بە گڵۆپی كارەبایی هێرشی كردووەتە سەری.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ