شارپرێس:
كۆمپانیایەكی تایبەت بەكاروباری جوانكاری مۆبایل دەڵێت: لە %40 ی خەڵكی، ژیانی خۆیان دەكەنە مەترسییەوە لە پێناوی ئەوەی وێنەیەكی سەركەوتووانەی سێڵفی بگرن.
ڕۆژنامەی نیۆرك پۆست بڵاویكردووەتەوە: زیاتر لە 2023 كەس ژیانی خۆیان لەپێناوی گرتنی وێنەیەكی جواندا خستووەتە مەترسییەوە.
ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە دەڵێن: چەند جار لەسەر چاڵی زۆر گەورە وێنەمان گرتووە، كە ئەگەر پێمان بجوڵایە دەمردین، زۆرێكیان دەڵێت: لە كاتی گرتنی وێنەی سێلفیدا بریندار بووین، لەسەر گرد یان پاسكیل كەوتوینەتە خوارەوە، یاخود شەپۆلی گەورەی دەریا لێیداوین.
مانگی 3 ی 2019، كچەگەشتیارێك، لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریكا، پڵنگێكی ڕەش هێرشی بۆ هێنا لە كاتێكدا، كە دەیویست وێنەیەكی سێڵفی بگرێت، خۆشبەختانە ڕزگاری بوو.
لە ساڵی 2018، گەنجێكی ئیسرائیلی دەیویست وێنەیەكی سێلفی لە بەرزی و نشێودا بگرێت، لە بەرزی 180 مەترەوە كەوتە خوارێ، لە باخچەی یوسمایتی ویلایەتی كالیفۆرنیا گیانی لەدەستدا.
گۆڤاری "تب اڵاسرە" بڵاویكردووەتەوە: لە ساڵی 2011 بۆ 2017 لە 137 حاڵەتی ڕووداوی وێنەگرتندا، 259 كەس گیانیان لەدەستداوە، لە كاتێكدا ئەو كەسانەی، كە بەهۆی قرشەوە مردوون لەو ماوەیەدا تەنیا 50 كەس بوون.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ