نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگیر دەبێت

ئابوری

17/02/2020‌ 138 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگیربووە، كە چەند رۆژێكە گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ بەسەر نرخەكەیدا نەهاتووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی بە 57.27 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نەتیا پێنج سەنت لەنرخەكەی زیادی كردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەشت سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە  52.13 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێگیربوونی نرخی نەوت پەیوەندی بەو ئارامییەوە هەیە، چەند رۆژێكە لەبۆرسەكانی جیهان دروست بووەو ئەگەر هەیە نرخەكەی لەرۆژانی داهاتووش بەجێگری بمێنێتەوە.

هـ ـ ح